به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه، ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بوون و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئیمارات بۆ ده‌رچوون له كێشه داراییه‌كان داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به په‌له پاره بگه‌یه‌نێته وڵاته‌كه‌یان.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی
ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه خالد محه‌مه‌د پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئیمارات بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی هێلێكی ئالوگۆڕی دراوی له‌گه‌ڵ سكۆت بێسنتی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌فته‌ی ڕابردوو له واشنتن كردووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه به سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات دێ، كه تێیدا ئیمارات داوای میكانیزمی پشتیوانی دارایی له واشنتن ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه قووڵه‌ی له ئه‌نجامی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران تووشی هاتوون.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه لایه‌نی ئیماراتی له گفتوگۆكان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وڵاتانی كه‌نداو تا ئێسته خۆیان به دوورگرتووه له خراپترین لێكه‌وتی ئابووری كه له ئه‌نجامی ململانێكان تووشی ده‌بن، به‌ڵام به په‌له پێویستیان به میكانیزمێكه تا پشتیوانی داراییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، تاران به چڕی به درۆن و مووشه‌ك وڵاتانی كه‌نداوی بۆردمان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكان و بنكه‌ی سه‌ربازی و هێزی زۆری ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی كه‌نداو بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون.