وەزیری دارایی فڕەنسا رای گەیاند، شەڕی ئێران و لێكەوتەكانی لەسەر بازاڕی وزە، زیانێكی دارایی گەورەی بە وڵاتەكەی گەیاندووە كە بڕەكەی لە نێوان چوار بۆ شەش ملیار یۆرۆدایە.
رۆلاند لێسكۆر وەزیری دارایی فڕەنسا، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای وڵاتەكەی ئاماژەی بەوە كرد، سەرەڕای هەنگاوەكان بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی وڵاتەكەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریكا بەرانبەر بە ئێران، بەڵام وڵاتەكەی زیانێكی زۆری پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوە كردووە كە زیانەكان كاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی تێچوی قەرزە حكوومییەكانیش كردووە و بەرزی كردوونەتەوە، كە بەهۆی رەوشی ئێستەی بازاڕەوە دروست بووە.
هاوكات وەزیری دارایی فڕەنسا دووپاتی كردەوە، پاكێجێك بۆ سڕكردنی خەرجییەكان پێشكەش دەكات و بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم سباستیان لێكۆرنۆ سەرۆك وەزیرانی فڕەنسا، زنجیرەیەك هەنگاوی نوێ بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییان لە روبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی وزەدا رابگەیەنێت.