كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەڵمانیا "لوفتهانزا" ئەمڕۆ چوارشەم ئاشكرای كرد، نزیكەی 20 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەنجامی كەمبوونەوەی سووتەمەنیی فڕۆكە هەڵوەشاندووەتەوە.
كۆمپانیاكە لە هەواڵێكدا كە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی داوە: خشتەی كاركردنی فڕۆكەكان بۆ 120 گەشتی ماوە كرد كە قازانجێكی زۆریان نییە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن، دووبارە هەموار كراوەتەوە.
ڕوونی كردووەتەوە، بەشێوەیەكی گشتی ئەمە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی 20 هەزار گەشتی ئاسمانی، بەوهۆیەوە دەتوانن زیاتر لە 40 هەزار تۆن سووتەمەنیی فڕۆكە "كیرۆسین" كەمتر خەرج بكەن، ئەو كورتكردنەوەی گەشتانە تا مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت.
زۆرینەی ئەو گەشتە كورتانەی كە لوفتهانزا لە خشتەی گەشتەكانی خۆی لای بردووە، بریتین لە گەشتی ناو شارە جیاجیاكانی ئەوروپا و ئێستە دەیەوێ تۆڕی فڕۆكەوانیی ئەوروپا لە ڕێگەی شەش لقی سەرەكی خۆی، لە فرانكفۆرت و میونشن و زیورخ و ڤیەننا و برۆكسل و رۆما كورت بكاتەوە.
بە ئامانجی دەستەبەركردنی سووتەمەنی، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێڵەكانی تری فڕۆكەوانی لە ئەوروپا دەبێت، وەك هێڵی ئاسمانی سویسرا، نەمسا، برۆكسل، ئای تی ئەی.
ئەو بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، گەشتە كورتمەوداكان هەڵدەوەشێنرێنەوە و ئەو فڕۆكەخانانەی گەشتەكانیشیان بۆ هەڵوەشاوەتەوە، لە هەواڵەكەی لوفتهانزا ناویان بە لیست بڵاو كراوەتەوە.