له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌رده‌وامی داخراوی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه‌كاندا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته سه‌رووی 100 دۆلاره‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌یشته 102 دۆلار و 87 سه‌نت، له به‌رانبه‌ردا به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به 94 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه مه‌ترسی زۆر هه‌یه، ته‌نگژه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران درێژه بكێشێت و گه‌رووی هورمزیش هه‌میشه به داخراوی بمێنێته‌وه و نه‌وتی ئه‌مباركراوی كۆگهكانیش به ته‌واوی كه‌م ببنه‌وه.
ڕێژه‌ی 20%ی
نه‌وت و غازی شل له جیهان له ڕێی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته بازاڕه‌كانی دنیا، وه‌ستانی ئه‌مه‌یش كورتهێنانی زۆری دروستكردووه و داواكردنی كڕینیشی زۆر زیاتر بووه، ئه‌مه‌یش نرخی وزه‌ی به ته‌واوی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران درێژكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بگره به‌ره‌و به‌رزی زیاتری برده‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، به‌ڵام هه‌ردوولا له‌سه‌ر گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كان به‌رده‌وامن، كه بوونه‌ته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م ده‌رچوونی نه‌وت له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ بازاڕی وزه له دنیا.