شارەزاییەكی ئابووری عێراق ئاشكرای دەكات بەگوێرەی زانیارییەكانی هاوردەكردن لە چین، دەركەوتووە ئەو وڵاتە نەوتی عێراقی فەرامۆش كردووە و لە بری ئەمە نەوت لە بەرازیل و ئەنگۆلا دەكڕێت.
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان
مەنار عوبەیدی شارەزا لە كاروباری ئابووری عێراق ئاشكرای دەكات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چین بڵاو دەكرێنەوە دەركەوتووە، چیتر عێراق گەورەترین سەرچاوەی نەوت نییە بۆ چین، بەڵكو ئێستە هەناردەی نەوتی بەرازیل و ئەنگۆلا لە پێش عێراقەوە دێن.
ئەو شارەزایە روونیشی دەكاتەوە، هۆكارەكە تەنیا پێوەندی بە داخستنی گەرووەكان و گواستنەوە نییە، بەڵكو بەهۆی ئەوەیە رێژەی كبریت لە خاوی عێراق زۆرە، ئەمەیش وا دەكات لە پرۆسەی پاڵاوتن تێچووی زیاتری بووێت، ئینجا هۆكارەكانی گواستنەوە دێت.
مەنار عوبەیدی پێیوایە ئەمە زەنگێكی مەترسیدارە بۆ عێراق كە بازاڕی چین لە دەست بدات.