وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تووڕه‌یی ئابووری، له چه‌ند جزدانێكی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان توانیویانه چه‌ند هه‌ژمارێكی سه‌ر به ئێران كه بڕی 344 ملیۆن دۆلاریان تێدا بووه، بلۆك بكه‌ن.
سكۆت بیسێنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له قه‌ده‌غه‌كردنی تاران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بۆ ده‌ستگه‌یشتن به داهاته‌كانی و ئاڵوگۆڕی دراو و گێڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانی له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی ئێران.
نووسیویه‌تی، نووسینگه‌ی چاودێری داهاتی بیانییه‌كان له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی ورد، توانی له چه‌ندان جزدانی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ژماره‌كانی سه‌ر به ئێران بدۆزێته‌وه و بلۆكیان بكات. به‌وهۆیه‌وه‌یش به بڕی 344 ملیۆن دۆلار له دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان چیتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران نابێ و به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
بیسێنت ده‌ڵێ، چاودێری سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه ده‌كه‌ین كه ئێران ده‌یه‌وێ بۆ ده‌ره‌وه حه‌واله‌ی بكات، هاوكات سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی دارایی ڕزگاركردنی ڕژێم له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تووشی هاتووه به ئامانج ده‌گیرێن.
بلۆككردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران كه به دراوی ئه‌لیكترۆنی بووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تێزێری سه‌رچاوه‌ی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه، له ڕێی تۆڕی ترۆنهوه به بڕی 344 ملیۆن دۆلار پاره‌كه بلۆككراوه. دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕوون دۆزرانه‌وه كه ئه‌و هه‌ژمارانه پێوه‌ستن به ڕژیمی ئێرانی و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران كردووه.