ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری ئێران گەیشتووەتە ئاستێك لە مێژووی وڵاتەكەدا نەبووە

:: AM:09:55:25/04/2026 ‌
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٦٨.٩٪، هاوكات پاش جەنگی نێوان ئەمەریكا_ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی نزمترین ئاستی تۆمار كردووە.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا لە ئێران زانیاری بڵاوكردەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، نرخی خۆراك و پێداویستی تا مانگی شوباتی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٠٥٪ و نرخی نان و دانەوێڵە بە ڕێژەی ١٤٠٪ بەرزبووەتەوە.

هاوكات، ئەم دۆخە وایكردووە بانكەكانی ئێران گەورەترین دراو لە مێژووی خۆیاندا دەربكەن، كە بەهای یەك ملیۆن تمەنە، تاوەكو بتوانن لەو ڕێگەیەوە خواستی نەختینەیی لە وڵاتەكەدا پڕ بكەنەوە.



وشە - سۆران عەزیز