بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق گەیشتە نزمترین ئاست

:: PM:05:33:26/04/2026 ‌
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاویكردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی، كە 302 ملیۆن بەرمیلی بەرهەمهێناوە.

ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بۆ كاروباری ئابووری لەبارەى ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، رای گەیاند، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 157 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لە مانگی شوباتدا ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 188 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە مانگی ئاداریشدا دابەزینێكی گەورە و بەرچاو تۆماركراوە و ئاستی بەرهەمهێنان بۆ یەك ملیۆن و 625 هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە.

ئاماژە بەوەیش كراوە كە كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوت لەو سێ مانگەدا گەیشتووەتە نزیكەی 302 ملیۆن بەرمیل، بەرهەمهێنان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی.

هەروەها بە پێویست زانراوە كە حكوومەتی عێراق كار بۆ هەمەچەشنكردنی دەروازە بازرگانییەكان بكات، تەنیا پشت بە هەناردەی دەریایی لە ڕێگەی كەنداوەوە نەبەستێت.


وشە - وشه‌