بڕیار لەسەر داهاتی ناوخۆ دەدرێت و مووچەش خەرج دەكرێت

:: PM:02:57:27/04/2026 ‌
وەزارەتی دارایی عێراق مەرجی ناردنی داهاتی نانەوتی  لە مانگی ڕابردوو زیاتر بێت، بۆ ناردنی مووچەی هەرێم داناوە هەرێمی كوردستانیش لەم چەند رۆژە وەڵامی دەداتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ، هەرچەندە وەزارەتی دارایی كوردستان چاوەڕێی بڕیاری بوو بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی چوار، رەنگە سبەیش ئەو بڕە دیاری بكرێت كە بۆ مانگی چوار دێتە ناردن.

ئەوەیش زانراوە، هاوكات، بۆ ئەم مانگەش بەغداش دەزانێت كە 120 ملیار دینار كۆ نابێتەوە و داهات زۆر لەوە كەمترە بۆیە بڕیاری نوێ‌ دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێستە گفتوگۆ دەكرێت، بە پێی ئەو داهاتەی كە ئێستە كۆكردنەوەی دەستی پێ كردووە، بڕیاری خەرجكردن دەدرێت.

ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردوو وردبینی لیستی مووچە تەواو بوو، بەغدا هیچ تێبینیەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار نەبوو بۆیە تیمی وەزارەتی دارایی كوردستان گەڕانەوە.




وشە - رامیار جەواد