سكۆت بێسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران و ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌سه‌پێنن، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئێران كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یشی وه‌ك به‌شێك له فشاری ئابووری بۆ سه‌ر ئێران له په‌راوێزی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ناوبرد.
له ڕۆژانی ڕابردوو میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه گه‌شتی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای گه‌شته‌كانیش به فڕین بۆ ئیسته‌نبۆل و مه‌دینه و مه‌سقه‌ت و ده‌وحه و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی
ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی كه مامه‌ڵه و كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئێران ده‌كه‌ن و گوتی، پێویسته ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئێران ده‌كه‌ن كه خراوه‌ته لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه، وریا بن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه سزا به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا بسه‌پێنرێت.
پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی وڵاتانی دنیا هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان بۆ گه‌ره‌نتی پێشكه‌شنه‌كردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئێران بگرنه‌به‌ر، له نێویاندا پێدانی سووته‌مه‌نی و باجی نیشتنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان و كڕینی كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی له فڕۆكه‌خانه‌كان.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتانی تری دنیا له كاتێكدایه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه ئاگربه‌ست له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه فشه‌ڵ و له‌رزۆكه و هه‌ردوولا به‌رده‌وامن له به‌كارهێنانی كارته‌كانی ده‌ستیان بۆ فشاری زیاتر و گه‌یشتن به ویسته‌كانیان له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان.