نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا بە تەواوەتی دابەزی، لە هەرێمی كوردستانیشدا مسقاڵێك زێڕ دابەزینی بەخۆی بینی و گەیشتە یەك 995 هەزار دینار.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی نیسان، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ 20 هەزار دینار دابەزی.
زیاتر گوتی، هۆكاری دابەزینەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوە دوو رۆژییەكەی بانكی ناوەندی ئەمەریكا كە سبەی ئەنجامەكەی دەردەكەوێت.
باسی لەوەش كرد، كۆبوونەوەی سبەی بانكی ناوەندی ئەمەریكا كە پێشبینی دەكرێت ئەنجامەكەی بڕیارێكی نوێ لەسەر سوودی بانكی بێت، كە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.
سەعات 10ـی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەم شێوەیە بوو: ئۆنسەی زێڕ 4627 دۆلار
-زێڕی عەیار 21 بە 995 هەزار دینار
-زێڕی عەیار 18 بە 859 هەزار دینار
-زێڕی عەیار 22 بە 1050 ملیۆن دینار
- زێڕی عەیار 24 بە 1145 ملیۆن دینار