سبەی مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی هەولێر دابەش دەکرێت

:: PM:08:11:28/04/2026 ‌

ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسانی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕای گەیاند کە سبەی چوارشەم دەست بە دابەشکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لقی هەولێر کە دەست "وشە" کەوتووە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە کە سبەی چوارشەم 29ی نیسان، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو کرێکارانەی خانەنشین کراون، بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ (2026)، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن.



وشە - پۆڵا مەحموود