بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌كسیۆس كه باس له ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بۆردمانكردنی ئێران ده‌كات، نرخی نه‌وتی به ته‌واوی به‌رز كرده‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت گه‌یشته 123 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه نرخی نه‌وت بازدانێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژ به ئێران داوه، به ئامانجی شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی دانوستانه‌كان و كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
ئه‌و زانیارییانه دووباره بازاڕی وزه‌ی شێوانده‌وه و نرخی نه‌وتی به ته‌واوی به‌رز كرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت نرخه‌كه‌ی پێنج دۆلار و 27 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 4.5% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 123 دۆلار و 30 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا دوو دۆلار و 42 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 2.3% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 109 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێشتر پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ براد كووپه‌ر فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵات كۆ ده‌بێته‌وه و بژاره‌ی ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمانكردنی ژێرخانی ئێران له ته‌ك گه‌مارۆی ده‌ریایی ده‌داته تره‌مپ، له ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندیدانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بژاره‌یه، ئه‌وا جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا ئێران بۆردمان ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی نه‌وتی خامیش پێشتر به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت قسه‌ی كردووه، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، ئه‌گه‌ر زیاتر له مانگێك گه‌مارۆكه درێژه بكێشێت.
تۆنی سیكامۆر شرۆڤه‌كان له بازاڕی دی ئه‌ی جی ده‌ڵێ، تا ئێسته‌یش ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به ململانێكان نزیكه و بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و ململانێیه به‌سه‌ر بازاڕی وزه له دنیا.