پارێزگاری هەڵەبجە رای گەیاند، بەهاوكاری وەزیری كشتوكاڵی حكوومەتی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ پارێزگاری بەسرە دەكەن تا فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە لەو شارە بكەنەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە بەسرە فێستیڤاڵی خورما هەیە بۆیە دوای ئەوە گەرەكمانە فێستیڤاڵی هەنار بكەینەوە.
گوتیشی، ئەگەر بكرێت داهاتێكی گرنگە بۆ جوتیارانی كوردستان، چونكە هەم بەرهەمیان ساقدەبێتەوە و هەمیش كار بۆ چەندان كەسیتر دروست دەبێت.
بەگوتەی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كردنەوەی فێستسڤاڵەكە لە بەسرە لەسەر هێڵن و هەوڵی بۆ دەدەن تا ئەو كارە بكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو كارە هەم بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكان باشە و هەمیش بۆ ئاشنایەتیی خەڵكی ئەو پارێزگایە بە فێستیڤاڵی هەنار و بەرهەمی هەڵەبجەش گرنگە.
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەیەكێك لە فێستسڤاڵە گرنگەكانی كوردستان دێتە هەژمار، ژمارەیەكی زۆر جوتیاری كوردستان لەو چەند رۆژەدا بەرهەمەكانیان ساقدەكەنەوە، هاوكات خەڵكێكی هێجگار زۆر لەتەواوی شارەكانی كوردستانەوە بەشداری دەكەن.