تۆتاڵ ئینرجی: لە عێراق ناكشێینەوە

:: AM:10:44:30/04/2026 ‌
وێرای كاریگەرییەكانی شەڕی ئێران و دابەزینی بەرهەمی نەوت لە عێراق، كۆمپانیا تۆتاڵ ئینەرجی فڕەنسی دووپاتی دەكاتەوە، لە پرۆژەكانی لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناكشێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان كۆمپانیای تۆتاڵ ئینەرجی فڕەنسی رای گەیاندووە، بە تەواوی لەسەر پرۆژەكانی لە عێراق بەردەوام دەبێت و بە هیچ شێوەیەك لە عێراق و قەتەر ناكشێتەوە، بەڵام بەشێك لە كارەكانی رێكدەخاتەوە تا ئەو كاتەی بە تەواوی كێشەی گەرووی هورمز چارەسەر دەبێت.

وێرای ئەوەی كۆمپانیاكە 15% بەرهەمەكانی بەهۆی كاریگەری شەڕی ئێرانەوە كەم بووەتەوە، بەڵام ئەو لە چەند پرۆژەیەكی عێراق بەردەوام دەبێت لەوانە بەكارخستنی وێستگەی وزەی خۆر، كە پشتیوانییە بۆ كارەبای عێراق و هەروەها فراوانكردنی پرۆژەی كێڵگەی نەوتی رەتاوی، لەگەڵ پرۆژەكانی تری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.

ئەو كۆمپانیایە بە بەهای 27 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا دەكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل