یەكێك لە كاریگەرییە خراپ و مەترسیدارەكانی شەڕی ئەمەریكا و ئێران بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، وەستانی بەشی زۆری هەناردەكردنی نەوتی عێراقە، كە سەرچاوەی بودجە و مووچە و پاڵپشتییەكانی تری حكوومەتە بۆ خۆراك و دەرمان، شارەزایان وریاییەكی رژدیان دا بەوەی دروستبوونی كێشە بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق، كار لە مووچەی فەرمانبەران دەكات، پارێزگاری بانكی ناوەندی مووچەخۆران دڵنیا دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەموو
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە وتەیەكی لە كۆڕبەندی سین گوتی، حەواڵەی دەرەكیی دۆلار بەردەوامە و نەوەستاوە، هەرچی مووچەی مووچەخۆرانە، پێشتر نەوەستاوە و ناشوەستێت، لەو بارەوە هاریكاری لەگەڵ حكوومەت دەكرێت بۆ دابینكردنی، تا ئێستە بانكی ناوەندی دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەكی دابین كردووە و رێوشوێنە رۆژانەییەكانی نەوەستاوە.
روونی كردەوەن لە ماوەی ساڵانی دوایی بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری لە رێگەی چەند كەناڵێكی فەرمی و شەفافانە و بە میكانیزمی توند و بەپێی پێوەری نێودەوڵەتی رێك خستووە، كاری زۆری كردووە بۆ رێكخستنەوەی حەواڵەی دەرەكی، بەو شێوەی دڵنیایی پێویست بدات بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و وەزارەتی گەنجینە و بانكی فیدراڵیی ئەمەریكا، ئەوەش هەستیارە و كێشەی دروست كردووە فرۆشتنی دۆلاری كاشە، كە پێویستیی بە چاودێریی زیاتر هەیە، بەڵام لە فرۆشتنی دۆلار بەردەوام دەبین، عەلاق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دا بەوەی مووچە نەوەستاوە و ناشوەستێت و لەوبارەوە هاوكاری حكوومەت دەكەین.