پێگه‌ی تانكه‌رز تراكه‌رز كه تایبه‌ته به چاودێریكردنی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له ئاوه‌كانی جیهان، بڵاوی كرده‌وه كه كه‌شتییه‌كی ئێرانی توانیویه‌تی گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببڕێ و به ئاوه‌كانی كه‌نداو تێپه‌ڕێ و به‌ره‌و سریلانكا و وڵاتانی ئاسیا به‌ڕێ بكه‌وێت.
ئه‌و كه‌شتییه هه‌ڵگری نه‌وتی ئێرانه و هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی له كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب خستووه‌ته سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتیوانی ئێرانی و به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه توانیویه‌تی گه‌مارۆكه بشكێنێت و به ئاوه‌كانی ناوچه‌كه تێپه‌ڕ ببێت.
پێگه‌ی تانكه‌رز تراكه‌رز
نووسیویه‌تی، كه‌شتییه ئێرانییه‌كه هه‌ڵگری 1.9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خامه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 220 ملیۆن دۆلاری ئه‌مره‌یكی و هه‌ڵگری ناوی "هیوج"ه.
دواجار كه ئه‌و شتییه بینراوه له كه‌ناراوه‌كانی سریلانكا بووه، به‌ر له زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك و ئێسته گه‌رووی لۆمبۆك له ئه‌نده‌نووسیا ده‌بڕێت و له نێو ده‌ریایه، پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌وتی له ئێران باركرد و به گه‌رووی هورمز و كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب و زه‌ریای هیندی تێپه‌ڕی.
له 13 نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌یان كه‌شتی جه‌نگی گه‌مارۆی ده‌ریایی خسته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێگه‌ی له هاتن و چوونی هه‌ر كه‌شتییه‌ك بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئێران گرت، تا ئێسته‌یش زیاتر له 40 كه‌شتی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له كه‌شتییه‌كانیش به ناوی تۆسكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گه‌مارۆی ده‌ریایی و ئێرانیش مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه گه‌مارۆ هه‌ڵبگیرێت و جه‌نگ كۆتایی بێت و گه‌رووی هورمز ده‌كاته‌وه و دواتر له دانوستانه‌كان باسی به‌رنامه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.