تانكەر تراكەرز: بەهۆی شەڕی ئێرانەوە كوێت یەك دڵۆپ نەوتی هەناردە نەكردووە

:: AM:09:58:03/05/2026 ‌
سەكۆی تانكەر تراكەرز باس لە زیانلێكەوتووانی شەڕی ئێران دەكات و دەڵێ‌، لە مانگی نیسانی رابردووەوە كوێت یەك دڵۆپ نەوتی هەناردە نەكردووە، لە دوای جەنگی دووەمی كەنداوەوە یەكەمجارە هەناردەی كوێت سفر بێت.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، سەكۆی تانكەر تراكەرز كە تایبەتە بە جووڵەی كەشتییەكان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی رابردوودا عێراق و كوێت و بەحرێن و قەتەر، زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی شەڕی ئێران و داخستنی گەرووی هورمزەوە.

لەبارەی كوێتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، تەنانەت لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی كوێت سفر بووە، ئەمەیش رووداوێكی لە مێژووی كوێت بە دەگمەن دادەنرێت لە دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراق و جەنگی كەنداو لە 1991 رووی نەداوە.

بە پێچەوانەی ئەو وڵاتانەی سەرەوە هەریەكە لە سعوودیە و سوڵتاننشینی عومان، سوودمەندی گەورەن لە داخستنی گەرووی هورمز.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل