لەبارەی هێلكەوە چەند بڕیارێك دران

:: AM:11:47:03/05/2026 ‌
هەرێمی كوردستان بۆ رێگریی لە گرانبوونی نرخی هێلكە چەند بڕیارێكی دا، بەمەیش رێگریی دەكرێت لەوەی 50%ـی هێلكەی هەرێمی كوردستان هەناردە بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، بەپێی بڕیارێك كە "وشە" بەتایبەت وێنەیەكی دەست كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕیار درا بە رێژەی 50%ـی هێلكەی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت، هەروەها هەر پڕۆژەیەك لە كاتی گواستنەوە پێویستە تەنیا بەرهەمی ناوخۆ هەبێ و لەكاتی بوونی بەرهەمی تر، دەستی بەسەردا دەگیرێت .

بۆ رێگریی لە بەرزبووەنەوەی نرخی هێلكە چەند بڕیارێك درا كە ئەمانەن:
1-كارتۆنی هێلكەی كێشی 21 بۆ 22 گرام كارتۆنی بە 61 هەزار دینار لە پڕۆژە بێت.
2-كارتۆنی هێلكەی كێشی 23 بۆ 24 گرام بە نرخی 63 هەزار دینار بێت.
3-كارتۆنی هێلكەی 24 بۆ 26 گرام بە نرخی 66 هەزار دینار بێت.
4-كارتۆنی هێلكەی 26 گرام بە نرخی 68 هەزار دینار بێت.
5-نرخی تەبەقەی هێلكە لە ماركێتەكان بە شەش هەزار دینار زیاتر نەبێت، بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەنجام دەدرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە قەیرانی هێلكە لە عێراق دروست بووە، بە جۆرێك تەبەقی هێلكە نزیك بووەتەوە لە 10 هەزار دینار.


وشە - رامیار جەواد