نوێترین ئامارەكانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ ئەمساڵ پێشانی دەدات، ئابووریی چین بە بەرهەمی ناوخۆیی كە بڕەكەی زیاتر لە 20 ترلیۆن دۆلارە، وەك گەورەترین ئابووریی ئاسیا ماوەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ ساڵی 2026، چین بە جیاوازییەكی زۆر و بە كۆی 20.85 ترلیۆن دۆلار، وەك گەورەترین ئابووری لە ئاسیا دەمێنێتەوە، لە كاتێكدا ژاپۆن و هیندستان كێبەركێیەكی توند بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم دەكەن.
دوای چین، ژاپۆن بە 4.38 ترلیۆن دۆلار و هیندستان بە 4.15 ترلیۆن دۆلار، لە پلەكانی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندییەكدا جێگیر بوون.
هەروەها هەریەك لە وڵاتانی توركیا بە 1.64 ترلیۆن دۆلار لە پلەی شەشەم، ئێران بە 300.29 ملیار دۆلار لە پلەی 21 و عێراق بە 264.78 ملیار دۆلار لە پلەی 23ـیەمینی ڕیزبەندییەكەدا جێگیر بوون.
ئاسیا بە گەورەترین ئابووری لە دنیادا دادەنرێت، بە جۆرێك كۆی بەرهەمی ناوخۆیی دەگاتە نزیكەی 116 تریلیۆن دۆلار.