بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و كاریگەریی راستەوخۆی شەڕەكە لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و رێڕەوی گەیشتنی بڕێكی زۆری نەوت بۆ بازاڕەكان، نرخی نەوت زۆر هەڵكشا و تا ئێستە بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەكان نرخەكەی ئاسایی نەبووەتەوە، بەم دواییە كە باسی ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن و كرانەوەی گەرووی هورمز دەكرێت، ئەمڕۆ نرخی نەوت 5% دابەزی.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم نرخی نەوت لە بازاڕەكان لە ئەنجامی دروستبوونی هیوایەك بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و كرانەوەی بە هەنگاوی گەرووی هورمز، نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد، كاتێك گرێبەستەكانی نەوتی خاوی ئەمەریكی، رۆژئاوای تەكساس بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە رێژەی 5.05% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 90.27 دۆلار.
ئەوە لەوكاتەی نرخی گرێبەستەكانی داهاتوو تێكەڵەی
برێنت بۆ مانگی تەمووز بە رێژەی 4.78% دابەزی و نرخی بەرمیلێك گەیشتە 96.43 دۆلار.
شایەنی باسە دوو رۆژە میدیاكانی ئەمەریكا و پاكستان باسی نزیكبوونەوەی رێككەوتن و دەست پێكردنی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا دەكەن، ئەمەریكا پێشنیازێكی بە ئێران داوە و بەمنزیكانە ئێران وەڵامی دەداتەوە، ئەگەر بگەن بە لێكگەیشتن، دانوستانەكان دەست پێ دەكەنەوە ئەگەری زۆرە هاتوچۆی دەرەیای بە گرووی هورمز دەست پێ بكاتەوە، ئەوەش راستەوخۆ كار لە نرخی نەوت دەكات، چونكە پێنجیەكی بەرهەمی دنیا بە گەرووەكەدا تێپەڕ دەبێت.