رۆژنامەیەك: زیاتر لە 10 تەنگژەی ئابووری چاوەڕوانی زەیدی دەكەن

:: PM:04:37:09/05/2026 ‌
رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئەو كێشە ئابوورییانەی دیاری كردووە كە چاوەڕوانی عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دەكەن و دەبێت چارەسەریان بكات. رۆژنامەكە دەڵێ‌، "زەیدی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەختدایە و دۆسەیی ئابووریش كۆسپی هەرە ترسناك دەبێت لە بەردەم حكوومەتەكەی".

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایار، رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری ئەو كێشە ئابوورییانەی بەردەم عەلی زەیدی قوت دەبنەوە و دووپاتیشی دەكاتەوە كە دۆسیەی ئابووری ترسناكترین كۆسپ دەبێت لەبەردەم زەیدی، هەر بۆیەش دووپاتی دەكاتەوە كە زەیدی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەختدایە.

رۆژنامەكە بۆچوونی چەندان ئابووریناسی وەرگرتووە، بەگوێرەی لێدوانەكانی ئەوان كێشە ئابوورییەكانی عێراق زیاتر لە 10 تەنگژە دەبێت لەوانە: عێراق بە تەواوی پشت بە نەوت دەبەستێت، بە هۆی شەڕ هەناردەی نەوت لاواز بووە، نزیكەی 45%ی بودجەی عێراق بۆ مووچەیە، داهاتی نانەوتی لاوازە، گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكان هەیە، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی عێراق لاوازن، رێژەی بێكاری بەرزە، هەژاری زیادی كردووە، خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان لاوازن، ژێرخانی ئابووری لاوازە، گەندەڵی بڵاوە، ئەمە سەرەڕای كێشە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل