میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ژاپۆنی كه پڕه له نه‌وت، به سه‌لامه‌تی گه‌رووی هورمزی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان.
به گوێره‌ی داتاكانی كارگۆی ده‌ریایی كه له‌لایه‌ن
گرووپی بۆرسه‌كانی له‌نده‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ژاپۆنی كه هه‌ڵگری ئاڵای په‌نه‌مایه و له‌لایه‌ن گرووپی "ئانیۆس"ی ژاپۆنی بۆ پاڵاوتنی نه‌وت خاوه‌نداری ده‌كرێت، توانیویه‌تی بێ كێشه و به سه‌لامه‌تی گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێنێت.
كه‌شتییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان و به‌رده‌وامه له جووڵه و ڕێ بڕین و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سێی حوزه‌یران/یۆنیۆ بگاته‌وه ژاپۆن.
ده‌رچوونی ئه‌و كه‌شتییه به گه‌رووی هورمز له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوویش، كه‌شتییه‌كی ژاپۆنی پڕ له نه‌وتی عێراق به سه‌لامه‌تی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕی و گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كه‌شتییه‌كه وه‌ستێنراوه و ڕێگه نادرێت كه گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ببه‌زێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوێنێ چوارشه‌م كه‌شتییه‌كی ئێرانی و یه‌كێكی تری چینی توانیان گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا تێپه‌ڕێنن و بگه‌نه ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب.
سه‌ره‌ڕای داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و ئه‌و كه‌شتیانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام ماوه ماوه ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌شتی له هه‌ردوولا ده‌رباز ده‌بن و ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت، به ئاوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له نێو ده‌ریای عه‌ره‌ب بگه‌ن.