هەر مسقاڵێك زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی

:: AM:08:55:16/05/2026 ‌
لە رۆژی پێنجشەم تا ئەمڕۆ هەر مسقاڵێك زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی، ئۆنسێك زێڕیش نرخەكەی چوار هەزار و 539 دۆلارە و بەردەوامیش لە گۆڕانكاریدایە.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە رۆژی پێنجشەم بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزینە.

زیاتر گوتی، هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕە.
 
دەشڵێت، یەك ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەكانی هەفتەدا، زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هۆكارەكەشی نیگەرانییەكانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 960 هەزار دینارە، رۆژی پێنجشەم بە ملیۆنێك و شەش هەزار دینار بوو.



وشە - رامیار جەواد