لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەكەی، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق دووپاتی كردووەتەوە، دەبێ داهاتی گشتیی دەستە و فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتەكەی زیاد بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەكەی رای گەیاند، "بارودۆخی ئێستە پێویستی بە كارێكی تایبەت و كارگێڕییەكی ئاستبەرز و كۆنترۆڵی دارایی هەیە".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا بۆ بەڕێوەبەرانی گشتی ساری گوتی، "دەبێت داهاتی گشتی زیاد بكرێت، بە شێوەیەك بتوانرێت پابەندبوونی دارایی بۆ دەوڵەتی بێتەدی".
عێراق رووبەڕووی كێشەی دارایی بووەتەوە، چونكە بە رێژەی 90% لە دابینكردنی بودجەی گشتی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ماوەی دوو مانگیشە ناتوانێ داهاتی نەوتی بە تەواوی دەست بكەوێت بەهۆی شەڕی ئێران و تەنگژەی داخستنی گەرووی هورمزەوە.