ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ته‌نگژه‌ی وزه له دنیا پێوه‌سته به ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران و ئێسته چووه‌ته نێو قۆناغێكی نوێوه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاوین و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی فڕۆكه، به‌هۆی گه‌شتی ئاسمانی زۆر و به‌رده‌وام له وڵاتانی دنیا و پێویستیان به ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه.
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز نووسیویه‌تی، تا ئێسته نزیكه‌ی 80 وڵات ڕێوشوێنی تایبه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر، تا به‌ر له كه‌می سووته‌مه‌نی بگرن و سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن پێڕۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دنیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه و وزه‌ی یه‌ده‌گی وڵاتان ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه و ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێرانیش تا ئێسته به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
هه‌موو ساڵ له وه‌رزی هاوین، گه‌شتیاران گه‌شتی زۆر و به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی دروست ده‌كات و پێویستیان به سووته‌مه‌نی زۆری فڕۆكه‌یه.
پۆل دیگل گه‌وره ئابووریناس له كۆمپانیای ئابردین گوتی، تیمه‌كه‌ی تاوتوێ سیناریۆی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له هاوین نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام بگاته 180 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری هه‌ڵئاوسان.