ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی دنیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سووته‌مه‌نییه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌یش دواجار گرانبوونی زیاتری نرخی نه‌وت به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال
نووسیویه‌تی، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ پێویستی ناوخۆ له نه‌وت و سووته‌مه‌نی پڕ بكاته‌وه و به‌شێك له‌و بڕه نه‌وته‌یش كه ئێسته له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ناتوانرێ هه‌نارده بكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانی دنیا و قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مانه كێشه‌یان دروست كردووه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكن به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كه‌ن و پاڵاوگه‌كان به‌و په‌ڕی توانای خۆیان كار ده‌كه‌ن و نه‌وتی ئه‌مباركراوی كۆگه‌كانی ناوخۆ به خێرایی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێ و ئه‌مه‌ریكا نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئه‌وا ناتوانێ به ته‌واوی پێویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، كه‌می سووته‌مه‌نیش له ناوخۆ گرانبوونی زیاتری نرخی سووته‌مه‌نییه جۆراوجۆره‌كان به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له مانگی ڕابردوو له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه 174 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌شێوه‌ی ڕۆژانه له به‌نزین و گاز و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی تر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه، ئه‌مه‌یش هاوتایه به ده هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌ی له ساڵی ڕابردوو هه‌نارده‌كراوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار/مایۆ ئاستی هه‌نارده‌كردن بۆ 200 به‌رمیلی ڕۆژانه به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاسته كه له ساڵی 2017ه‌وه تا ئێسته تۆماركرا بێت.