ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا نرخی
نه‌وت به ڕێژه‌ی 6% دابه‌زینی به‌خخۆیه‌وه بینی و ئه‌مه‌یش نزمترین نرخه كه له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو تۆمار كرا بێ، هۆكاری دابه‌زینی نرخه‌كه‌یش بۆ گه‌شبینی و ئومێدی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و نزیكبوونه‌وه‌یان له واژووكردنی ڕیككه‌وتنی ئاشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نرخی نه‌وتی خامی برنت پێنج دۆلار و 85 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 5.85% دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وت به 97 دۆلار و 69 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا پێنج دۆلار و 75 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 6% دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 90 دۆلار و 85 سه‌نت فرۆشرا. ئه‌مه نزمترین نرخی نه‌وته كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو تۆمار كرا بێت.
سول كاڤۆنیك شرۆڤه‌كار له كۆمپانیای ئێم ئێس تی ماركی گوتی، سه‌ره‌ڕای ناڕوونی و مه‌ترسییه‌كان كه تا ئێسته‌یش باڵیان به‌سه‌ر گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئاشتی كێشاوه و گرفت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایی تونێله‌كه ترووسكاییه‌ك ده‌بینرێت، بۆیه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نه‌وته به‌و ڕێژه زۆره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش هه‌ردوولا ناكۆكی و جیاوازی بۆچوونیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه و پرسی گرنگ هه‌یه.
وارن پاترسن سه‌رۆكی ستراتیجی كاڵا له كۆمپانیای ئه‌ی ئێن جی گوتی، به‌و دۆخه تێپه‌ڕیووین پێشتر، به‌ڵام دواتر دانوستانه‌كان هه‌ره‌سیان هێنا، بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له بازاڕ بكه‌ین و زێده‌ڕۆیی له ئومێد و گه‌شبینی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران نه‌كه‌ین.