داتا و زانیارییه‌كانی چاودێری كه‌شتیوانی
نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه دوو كه‌شتی له كه‌نداوه‌وه كه هه‌ڵگری غاز و ئه‌وه‌ی تریش هه‌ڵگری نه‌وتی عێراقه به‌ره‌و پاكستان و چین كه‌وتنه ڕێ و به گه‌رووی هورمزیش تێپه‌ڕین.
كه‌شتی هه‌ڵگری غازی شلی سروشتی "فۆویریت" ئه‌مڕۆ دووشه‌م به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌یانی سێشه‌م بگاته كه‌ناراوه‌كانی پاكستان و باره غازه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و وڵاته، كه‌شتییه‌كه ئاڵای دوورگه‌كانی ئهلبههامای به‌رزكردووه‌ته‌وه و بڕێكی زۆر غازی شلی سروشتی له به‌نده‌ری رهئسلفان له قه‌ته‌ر هه‌ڵگرتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئیگل ڤیرۆنا كه به‌یانی شه‌مووی ڕابردوو ده‌ستی به جووڵه كرد به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆ بگاته به‌نده‌ری نینگپۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی چین، كه هه‌ڵگری ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی خامی به‌سره‌یه و ئاڵای سه‌نگاپووری به‌رز كردووه‌ته‌وه.
تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران بانگه‌شه‌ی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له نزیكترین كات ده‌كه‌ن.
پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی ئێران ڕۆژانه 125 تا 140 كه‌شتی زه‌به‌لاحی نه‌وتهه‌ڵگر به گه‌رووی هورمز تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام دوای ده‌ست پێكردنی جه‌نگ نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌شتی و 20 هه‌زار كه‌شتیوان له نێو كه‌نداو گیریان خواردوو و ژماره‌یه‌كی كه‌میان توانیویانه هورمز ببڕن و بگه‌نه‌وه سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی.