دەستەی دەسپاكی فیدراڵی عێراق ئاشكرای دەكات، هەوڵێكی پووچەڵ كردووەتەوە كە بۆ دزینی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار دراوە لە هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید لە بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار،
دەستەی دەسپاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار بە یاسا و بانكەكان هاوئاهەنگییان كردووە، بە دواداچوونیان بۆ هەوڵێك كردووە كە لە هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دراوە، كۆمەڵێك كەس ویستوویانە بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار بدزن.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوە روون كراوەتەوە، سێ كەس گیراون، چونكە ویستوویانە لە رێگەی چەك و كاغەزی بانكی "ساختە" پارەكە ببەن و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەرزوو ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە.