جارێكی تر نرخی
نه‌وت به‌هۆی بۆردمانكردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن ئیسرائیل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران و ته‌له‌ئبیب به مووشه‌ك له دژی یه‌كتر به‌رزبووه‌وه و به‌رده‌وامبوونی گرژییه‌كانیش پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ دووباره نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بباته‌وه سه‌رووی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا، نرخی نه‌وتی خام سێ دۆلار و 20 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 3.39% به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 96 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساسیش دوو دۆلار و 87 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 3.17% به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 93 دۆلار و 41 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی نرخی نه‌وت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆردمانكردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه تووڕه‌یی ئێرانی به دوای خۆیدا هێنا و تاران چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و ئیسرائیلیش به هه‌مانشێوه وه‌ڵامی مووشه‌كی ئێرانی دایه‌وه.
هێرشی مووشه‌كی ئێران و ئیسرائیل بۆ سه‌ر یه‌كتر، ئارامی ناوچه‌كه‌ی دووباره شێواندووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له بازاڕی وزه‌ی دنیا دروست كردووه، به‌وهۆیه‌وه نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ینی رابردووه‌وه به‌رده‌وام ڕووی له دابه‌زین بوو، به‌ڵام ئێسته جارێكی تر به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه.