حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رای گەیاند، مووچە دابین كراوە و پارەیش چاپ ناكرێت. لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا دەڵێ، "زەیدی بڕیاری دامەزراندنی سندووقی پەرەپێدانی داوە بە سەرمایەی 150 ملیار دۆلار".
ئەمڕۆ چوارشەم 10ی حوزەیران، حەیدەر عەبوودی
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رای گەیاند، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دامەزراندنی سندووقێكی گەشەپێدانی داوە بە سەرمایەی 150 ملیار دۆلار.
لەبارەی سەردانەكەی زەیدی بۆ ئەمەریكا گوتی، "چەندان دۆسیە و بابەتی گرنگ لەخۆ دەگرێت".
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابین كراوە و هیچ نیازێكیش نییە بۆ چاپكردنی پارەی تر. لەبارەی مووچەیش دەڵێ، "حكوومەت بە هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمان، بودجە ئامادە دەكات".