دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بەرەو ئەوروپا بەرێگەوەیە

:: PM:09:19:10/06/2026 ‌

دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شویاتی رابردوو، ئێران گەرووی هورمزی بە رووی كەشتییە بازرگانی و نەوتییەكان داخست، یەكێك لە زەرەرمەندترین وڵاتانی ناوچەكە بەو هۆیەوە عێراقە، كە 80%ی نەوتەكەی بەو رێگەوە هەناردە دەكات، بۆیە بەرهەمهێنانی نەوتی كەم كردەوە و بەدوای دەروازەی نوێی هەناردن دەگەڕێت، شارەزایەك ئاماژە دەكات كە كەشتییەك كە نەوتی عێراقی هەڵگرتووەن بەرەو ئەوروپا بەڕێگەوەیە. 

د. نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووری و مامۆستای زانكۆ لە پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، یەكەم بارە نەوتی عێراق كە لە مانگی ئاداری رابردوو بەربەستەكانی كەنداوی تێپەڕ كردووە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای كپلەر بۆ بەدواداچوونی جموجۆڵی كەشتیوانی بە بارێكی دوو ملیۆن بەرمیلی لە نەوتی خاوی عێراق بەرەو ئەوروپا بەڕێگەوەیە.

ئاماژە دەكات، ئەمە و كەشتیی "ئەدڤانتج ڤیكتۆری"، كە لە دوورگەكانی مارشال تۆمار كراوە، دوو بارە نەوتی عێراقی لە بەسرە لە 24ی شوبات و یەكی ئاداری رابردوو بار كردبوو و ئێستە ئەو لە بەرانبەر كەناراوەكانی مەدغەشقەڕە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل