"زەیدی پلانێكی بۆ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی داهات بە دەستە"

:: PM:06:55:13/06/2026 ‌

بە گوتەی زۆرینەی شارەزایان ئەركی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و حكوومەتەكەی لە چوار ساڵی داهاتوو ئاسان نییە، بەتایبەتی بەرانبەر ئاڵنگارییە ئابووری و تەناهییەكان، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە دەكات كە گەشبینە بەو پلانەی سەرۆك وەزیران لەبارەی جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی داهات دایڕشتووە، چیتر وڵات بۆ تەنیا پشتبەستن بە داهاتی نەوت ناگەڕێتەوە.

روونی كردەوە، نەنگییە كە تا ئێستە ئێمە هەندێك لە بەرهەمە نەوتییەكان هاوردە دەكەین، جیا لە پشتبەستنمان تەنیا بە داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو، لەوكاتەی دەتوانین ئەگەر هەرە بەرمیلێك نەوتی خاو بخەینە ناو پرۆسەكانی پیشەسازی و گۆڕین بۆ بەرهەمە نەوتییەكان، بەهاكەی بۆ حەوت هێندی نرخەكەی زیاد دەكات، ئاماژەی كرد، دەكرێ نرخی بەرمیلێك نەوت لە دوای گۆڕینی بۆ بەرهەمەكانی بۆ 400 دۆلار زیاد ببێت، ئەوەش داهاتی وڵات زیاد دەكات. 

ساڵح ئاماژەی كرد كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك رۆڵەیەكی كەرتی ئابووری، پەنا بۆ كاراكردنی لایەنە جۆراوجۆ‌ورە ئابوورییەكان لە وڵات دەبات، جیا لەوەی عەقڵیەتی ئابووری دێتە گۆڕان، چونكە زەیدی دیدێكی گەنجانەی هەیە و بە پلانی تۆكمە دەتوانێت ئابووریی هاووڵاتییانی عێراق ببوژێنێتەوە، ئەوەش كەمترین شایستە و مافی هاووڵاتییانە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل