سۆمۆ: لە ماوەی سێ‌ مانگدا 118 هەزار تۆن بەنزینمان هاوردە كردووە

:: PM:01:23:14/06/2026 ‌
وێڕای ئەوەی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا عێراق بڕیاری دا هیچ سووتەمەنییەك هاوردە نەكات، كەچی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی دەڵێ‌، "تەنیا لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 118 هەزار و 298 تۆن بەنزینمان هاوردە كردووە".

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئاشكرای دەكات، لە چارەگی یەكەم ئەمساڵ واتە لە كانوونی دووەمەوە تا كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، بڕی 118 هەزار و 298 تۆن بەنزین هاوردە كراوە. هەرچەندە عێراق لە كۆتایی ساڵی رابردوو كە ئەوكات محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بوو رای گەیاند، هیچ پێویست ناكات بەنزین لە دەرەوە هاوردە بكرێت و عێراق خۆی بەرهەمی دەهێنێت.

كۆمپانیای سۆمۆ دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر ئەو بڕە بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 2025 بەراورد بكرێت، هەناردەی بەنزین زۆر كەمە، چونكە لە هەمان ماوەدا لە 2025 عێراق 349 هەزار و 292 تۆن بەنزینی هاوردە كرد كە بەراورد بە ئەمساڵ بەرێژەی 66% كەمتر هاوردە كراوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل