سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێكارەكانی دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراك دەست پێ دەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر دەڵێت، فەرمانی دابەشكردن هاتووە .
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر رای گەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێكارەكانی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەست پێ دەكرێت، داوا لە بریكارەكانی خۆراكیش دەكەن پارەی مانگی پێشوو بدەن بۆ ئەوەی خۆراكی ئەم مانگەیان دوا نەكەوێـت.
بەپێی زانیارییەكان، لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا یەك لیتر رۆنی شل، یەك قوتوو ئاوی تەماتە، سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، نیو كیلۆ نیسك و نیوكیلۆ لەتكەنۆك دابەش دەكرێ.
لە بەشەخۆراكی مانگانە كە خەڵك بەگشتی پێی دەڵێن "بایەعی"، بڕیارە لە ساڵێكدا 12 مانگ دابەش بكرێت، بەڵام زۆربەی ساڵەكان تەنیا هەشت یان نۆ بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.