وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، كه هه‌ریه‌ك له توركیا و سعوودیه ئامانجیانه كه هێلێكی ئاسنینی به ئوردن و سووریا دا ببه‌ن و هه‌ردوو وڵات به ڕێگه‌ی ئاسنین له ماوه‌ی سێ تا چوار ساڵی داهاتوو به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر عێراق پرۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ڕاگه‌یاند كه كه‌نداو به توركیا ده‌به‌ستێته‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن سعوودیه و توركیاوه، گرنگی و ستراتیجییه‌تی پرۆژه‌كه‌ی عێراق به ته‌واوی كه‌م ده‌كاته‌وه.
پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان بریتی بوو له دروستكردنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و شه‌قامی فره‌وان له به‌سڕه‌وه بۆ سنووره‌كانی توركیا، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی بازرگانی و گه‌یاندنی كاڵای وڵاتانی باشووری ئاسیا به ئه‌وروپا له ڕێی توركیاوه و وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كی ده‌ریای سوور و نۆكه‌ندی سوێس هه‌ژمار ده‌كرێت، جێبه‌جێكردنیشی تا ئێسته زۆر به له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێوه ده‌چێت.
عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغلۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره
گوتی، پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی توركی سعوودی بوونی هه‌یه، كه ئامانج لێی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته به هێلی ئاسنین كه به نێو خاكی ئوردن و سووریا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ئه‌و پرۆژه‌یه له ماوه‌ی سێ تا چوار ساڵی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت.
زیاتر گوتی، ئامانجی سه‌ره‌كی دۆزینه‌وه و دروستكردنی جێگره‌وه‌ی گه‌رووی هورمزه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز. به تایبه‌ت كه جه‌نگ دژی ئێران كه‌لێن و بۆشایی زۆری له نه‌بوونی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ گه‌رووی هورمز دروست كرد و دنیایشی تووشی ته‌نگژه‌ی كه‌می نه‌وت و غاز له بازاڕه‌كان كرده‌وه. بۆیه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له داهاتوو به‌شدار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و وزه له دنیا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو یاداشتی لێكگه‌یشتنی له نێوان شاندی سعوودیه و توركیا له‌سه‌ر واژوو كراوه و هاریكاری لۆجستی و جێبه‌جێكردن له ئاستی به‌رز به هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا زیندووكردنه‌وه‌ی هێلی ئاسنینی حیجاز بۆ ئیسته‌نبۆل كه به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی هه‌وڵی دروستكردنی ده‌درا.