ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، له په‌راوێزی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و جه‌نگ و پێكدانان له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ وه‌ستێنران و گه‌رووی هورمز به رووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كرایه‌وه و گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایش له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرا.
پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تاران و واشنتن له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه و كۆكبوونیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، پێچه‌وانه‌ی پێشتر كه لایه‌نێك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ڕاده‌گه‌یاند و لایه‌نێك ڕه‌تی ده‌كرده‌وه، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دروست كرد.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 4% دابه‌زی و گه‌یشته 84 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی گه‌یانده 81 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، هاتوچۆی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز وه‌ستا، به‌مه‌یش گه‌یشتنی 20%ی نه‌وتی خام كه له گه‌رووی هورمزه‌وه تێده‌په‌ڕین بۆ بازاڕه‌كانی دنیا وه‌ستا و به‌مشێوه‌یه‌ش نرخی به‌رمیلێك
نه‌وت گه‌یشته سه‌رووی 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌رده‌وامیش له سه‌رووی 100 دۆلاره‌وه بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.