بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سبەینێوە راوەماسی دەست پێ دەكاتەوە.
دوابەدوای بڕیاری وەزارەتەكە لەبارەى پاراستنی سامانی ماسی و وەرزی قەدەغەی ڕاوكردن، بەهۆی تەواوبوونی ماوەی دیاریكراوی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، بڕیار درا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوكردن و ئاسایی بوونەوەی وەرزی ڕاوكردن.
بەڵام بەپێی بڕیارەکە، ڕاوكردن بە كارەبا، مادەژەهراوییەكان، مادەتەقەمەنییەكان و تۆڕی كون و ورد، كە ببێتە مایەی لە ناوبردنی بەكۆمەڵی زیندەوەرەكانی ئاوی لە هەموو كاتێكدا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نابێت.