رۆیتەرز: توركیا رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ عێراق نوێ ناكاتەوە

:: PM:03:40:16/06/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی باڵاوە ئاشكرای دەكات، توركیا نایەوێ‌ رێككەوتنی بۆڕیی نەوتی كەركووك- جەیهان درێژ بكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 16ی حوزەیران، بەرپرسێكی باڵای توركیا كە ناوی ئاشكرا نەكراوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، توركیا نایەوێ‌ رێككەوتنی بۆڕیی نەوتی كەركووك- جەیهان نوێ بكاتەوە كە لە 27ی تەمووزی داهاتوو كۆتایی دێت.

بەرپرسەكە دووپاتی كردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو بڕگانەی كە ئێستە لە رێككەوتنەكە هەیە و توركیا بڕیاری كۆتاهاتنی داوە، توركیا نوێی ناكاتەوە، چونكە هیچ سوودێك لە درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە نابینێ‌.

دوێنێ‌ عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی داوای لە توركیا كردووە بۆ ماوەی ساڵێك رێككەوتنەكە نوێ بكاتەوە.

رێككەوتنەكەی توركیا و عێراق تایبەتە بۆ بۆڕیی نەوتی گواستنەوەی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا كە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو واژوو كراوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل