بڕیارە سبەی شاندێكی تەكنیكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا بچێتە بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەم 16ی حوزەیران، سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، سبەی شاندێكی تەكنیكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێی جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا سەردانی بەغدا دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە رێككەوتنی سەرەتایی جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان واژوو دەكرێت.
یەكێكە لە پرسەكانی ئێستەی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دۆزینەوەی میكانیزمێكە بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا بەو تایبەتمەندیانەی كە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان هەیەتی.