وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ملیارێك لیتر بەنزین فرۆشراوە

:: PM:02:11:17/06/2026 ‌
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردووەتەوە كە لە مانگی ئایاری رابردوودا، ملیارێك و 61 ملیۆن لیتر بەنزین فرۆشراوە و لە هەمان ماوەدا 91 ملیۆن لیتر نەوتی سپی فرۆشراوە.

 بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق كە كۆمپانیایەكی فەرمی سەربە وەزارەتی نەوتە، لە مانگی رابردوو "ئایار" ملیارێك و 61 ملیۆن لیتر بەنزین فرۆشراوە و لە هەمان ماوەیشدا 91 ملیۆن لیتر نەوتی سپی فرۆشراوە. 

ئامارەكە ئەمڕۆ چوارشەم 17ی حوزەیران بە فەرمی بڵاو كراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، ملیارێك و 697 ملیۆن لیتر گازوایل فرۆشراوە.

سەرەڕای  دابەشكردنی ئەو بڕە، تەنگژەیەكی قووڵی بەنزین لە عێراق هەیە و عێراق ناچار بووە دەست بە هاوردەكردنی ستوومەنی بكاتەوە كە ماوەی چەند مانگێك بوو رای گرتبوو، بە پاساوانی ئەوەی پێداویستی ناوخۆ دابین دەكات و پێویستی بە هاوردەكردن نییە.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل