ماوەیەكە قسە و باس لە عێراق هەیە كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگژە داراییەی هەیە، پەنا بۆ گۆڕینی نرخی دینار بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان ببرێت، ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق رەتی كردەوە كە نیازی گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر بە دراوەكانی تر هەبێت و ئەو نووسراوەی لەوبارەوە بڵاو كراوەتەوە ساختەیە.
ئەمڕۆ چوارشەم
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا وریایی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هەواڵە نادروستانە دا، باسی بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی ساختەی كرد باسی ئەوە دەكات كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان كردووە بۆ گۆڕینی نرخی دینار و كردنی بە 1600 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بانكەكە داوای لە میدیا و هاووڵاتییان كرد كە لەوبارەوە وریا بن و زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكان و راستەوخۆ لە بانكی ناوەندییەوە وەربگرن.