به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتریشی لێ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده زیاتر له چه‌ند ڕۆژێكه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌هۆی بێمتمانه‌یی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌رده‌وامی تره‌مپ له بڕیار و بۆچوونه‌كانی، دنیا نه‌یده‌زانی كێشه و گرژییه‌كان به كرده‌یی كۆتاییان دێت، یان سه‌ره‌رای باسكردن له گفتوگۆ و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن دووباره گرژییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێسته كه تره‌مپ و پزیشكیان یاداشته‌كه‌یان به فه‌رمی واژووكردهوه، بازرگانان و سه‌رمایه‌داران متمانه‌یان لا دروست بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه نرخی نه‌وت وروده ورده ڕوو له دابه‌زین بكات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی
نه‌وتی خامی برنت 89 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 1.12% دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 78 دۆلار و 66 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا 98 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 1.28% دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 75 دۆلار و 81 سه‌نت.
تۆنی سیكامۆر شرۆڤه‌كاری بازاڕ له كۆمپانیای ئه‌ی جی ڤی ده‌ڵێ، یاداشته‌كه شه‌پۆله‌كانی فرۆشتنی زیاتری كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌وتیان به گران كڕی بوو، ده‌یانه‌ویست به خێرایی نه‌وته‌كه‌یان بفرۆشن تا زیانی گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن، به‌ڵام كڕیاران له‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه پاشه‌كشه‌یان كرد، گه‌یشتنی هه‌واڵی واژووكردنی ڕێككه‌وتن و زۆربوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕی وزه وایكرد دابه‌زینی ته‌واو له نرخی نه‌وت دروست ببێت، چونكه له‌مڕۆوه گه‌رووی هورمز ده‌كرێته‌وه و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌چنه وڵاتانی كه‌نداو و به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت ده‌گه‌یه‌ننه وڵاتانی دنیا.