گرووپی كاری دارایی كە بە كورتكراوەی "FATF" دەناسرێت، هەر یەكە لە عێراق و بۆسنەی خستە لیستی خۆڵەمێشی، كە پێویستیان بەوەیە بە توندی لە رووی داراییەوە چاودێریی بكرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و تاوانە داراییەكانی تر.
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیران گرووپی كاری دارایی هەر یەكە لە عێراق و بۆسنەی خستە لیستی "خۆڵەمێشی" ئەو لیستەیش بۆ ئەو وڵاتانەیە كە دەبێت لە ڕووی داراییەوە بە توندی چاودێریی بكرێت، چونكە گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت تاوانەكانی سپیكردنەوەی پارە و تاوانە داراییەكانی تر وەك پارەداركردنی تیرۆر و گرووپە چەكدارەكان و تیرۆریستەكان.
ئاژانسی
رۆیتەرز لێدوانی ئەلیسا دی ئاندا مادرازۆی بڵاوكردووەتەوە كە سەرۆكی گرووپەكەیە و دەڵێ، "ئەو وڵاتانە پێویستیان بەوە هەیە رێكارییە بەرگرییەكانیان تێدا بەهێز بكرێت، لە دژی بەكارهێنانی سیستەمی داراییان لە لایەن تاوانباران و تیرۆریستان، هەروەها دەبێت سانسۆرێكی كارا لەسەر كەرتی بانكیان دابنرێت".
گرووپی كاری دارایی The Financial Action Task Force كە خۆی بە گرووپێكی نێودەوڵەتی پێناسە دەكات و بە كورتكراوەی " FATF "دەناسرێت، كۆمەڵێك پێوەری داناوە بۆ ئەوەی بەرەنگاری سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر ببێتەوە و چاودێری 200 وڵات و ناوچە دەكات.