زێڕ گەیشتە نزمترین نرخی شەش مانگی رابردوو

:: AM:09:06:20/06/2026 ‌
لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێك زێڕ 35 هەزار دینار لە  نرخەكەی دابەزی، ئۆنسێك زێڕیش نرخەكەی چوار هەزار و 159 دۆلارە و بەردەوامیش لە گۆڕانكاریدایە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، زێڕ زۆر هەرزان بووە، بازاڕی دنیا نرخەكە دیاری دەكات، لە دوێنێوە بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزیندایە.

زیاتر گوتی، هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕە.
 
دەشڵێت، یەك ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەكانی هەفتەدا، زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 1.18٪ دابەزی و هۆكارەكەشی نیگەرانییەكانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 909 هەزار دینارە، پێنجشەم بە 945 هەزار دینار بوو.



وشە - رامیار جەواد