زیاتر لە 157 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیراوە

:: PM:01:21:26/06/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سایلۆکانی هەرێم تا دوێنێ پێنجشەم راگەیاند.

بەپێی ئەو داتایانەی کە بڵاو کراونەتەوە، تا ڕێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026، کۆی گشتیی ئەو گەنمەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە گەیشتووەتە 157 هەزار و 344 تۆن.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترین بڕ لە پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە کە بڕەکەی 54 هەزار و 495 تۆن بووە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە بڕی 54 هەزار و 356 تۆن، هەروەها لە پارێزگای دهۆک بڕی 48 هەزار و 492 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو بڕەی تا ئێستە ڕادەستی سایلۆکان کراوە، دەکاتە ڕێژەی سەدا 40ی کۆی ئەو گەنمەی کە بڕیارە ئەمساڵ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت


وشە - پۆڵا مەحموود