وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە دەست كراوە بەوەی بەرهەمی نەوتی عێراق بۆ هەمان ئاستی پێش جەنگ بگەڕێتەوە و دووپاتیشی دەكاتەوە لەسەر ئاستی باڵا ئۆپێك تێگەیشتنی بۆ بارودۆخی عێراق هەیە.
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران
سەلیم روكابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كردووە، رێكخراوی ئۆپێك دەستی بەوە كردووە بەرهەمی نەوتی عێراق بۆ هەمان ئاستی بەر لە جەنگ بگەڕێتەوە، دووپاتیشی دەكاتەوە لەسەر ئاستێكی باڵا لەناو ئۆپێك بارودۆخی عێراق لەبەرچاو گیراوە، بۆیە كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی دەكرێت.
لە كاتی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریكا، حەیان عەبدولغەنی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق بەر لە جەنگ رۆژانەی چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، كەچی لە كاتی جەنگدا ئەم بڕە بۆ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل دابەزیوە، ئەمەیش كاریگەری بۆ سەر دارایی عێراق هەبووە چونكە بە رێژەی 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
دوێنێ بەرپرسێكی باڵای عێراق كە ناوی ئاشكرا نەكرا بوو بۆ رۆیتەرز باسی لەوە كرد بوو، عێراق داوای زیادكردنی بەرهەمەكەی لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپێك" دەكات و ئەگەریش ئەم كارە نەكرێت ئەوا عێراق دەكشێتەوە.
كەچی وەزارەتی نەوتی عێراق زوو ئەو لێدوانەی بە درۆ خستەوە و ئەمڕۆیش جارێكی تر دووپاتی كردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەك باسی كشانەوە لە رێكخراوی ئۆپێك نەكراوە.