حكوومەت بە پڕۆژەی ستراتیجی گۆڕانكاریی گەورە لە دهۆكدا دەكات

:: PM:01:09:28/06/2026 ‌
کوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سێ ماستەرپلانی گەورەوە، دوو شاری گەشتیاریی مۆدێرن لە چیای زاوا و پشت بەنداوی دهۆک دروست دەکات، کە دەبنە هۆی رەخساندنی هەزاران هەلی کار و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا تەواو بکرێن.

لە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە سنووری دهۆك، پڕۆژەی گەورە كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە و شارەكەیان بەتەواوی گۆڕی، بڕیارە بەمزووانە سێ پڕۆژەی گەورە بۆ شارەكە جێبەجێ بكرێت.

د. ھەڤاڵ ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك لەمبارەیەوە رای گەیاند،  ماستەرپلان بۆ سێ پڕۆژەی ستراتیجی ئامادە كراوە.

لەبارەی وردەكاریی پڕۆژەكان باسی لەوە كرد، "كەرتی وەبەرھێنان لە سنووری پارێزگای دھۆك، لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا لە گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەشی گوت، بڕیارە ژمارەیەك پڕۆژەی تر دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان بچنە بواری جێبەجێكردن، لەوانە پڕۆژەی گەشتیاری لە چیای زاوا كە پڕۆژەیەكی گرنگی ناوچەكە دەبێت.

 د. هەڤاڵ ئاماژەی بەوە دا، ماستەرپلانی چیای زاوا كە پڕۆژەیەكی ستراتیجیی وەبەرھێنانە، چەندان پڕۆژەی تر لەخۆ دەگرێت لە بواری گەشتوگوزاردا ھەموو خزمەتگوزارییەكی تێدا بەردەست دەبێت".

 باسی لەوە كرد، ماستەرپلانی گەلی دھۆكیش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و چەندان پڕۆژەی تێدا ئەنجام دەدرێ. 

"ئێستە كار لە ناوچەی پیشەسازیی سێمێل دەكرێت كە دوای تەواوبوونی، كاریگەریی گەورەی لەسەر كەرتی پیشەسازی و پیشەسازیی خۆراك دەبێت".



وشە - سۆران عەزیز