وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند، لیژنەیەكی باڵای هاوبەشیان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ توركیا پێكهێناوە، كار دەكەن بۆ داڕشتنی رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆڕیی عێراق – توركیاوە.
بەگوتەی وەزارەتی نەوت، لیژنەكە نوێنەرانی وەزارەتەكانی نەوت، دەرەوە و دارایی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی لەخۆ گرتووە، بەمەبەستی یەكخستنی هەڵوێستەكان و گەیشتن بە رێككەوتنێكی روون و شەفاف كە جێگەی رێككەوتنە كۆنەكە بگرێتەوە.
بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی كۆتاهاتنی رێككەوتنی ئێستە، حكوومەتی عێراق هەوڵەكانی بۆ خێراكردنی دانوستانەكان چڕ كردووەتەوە تا سەقامگیریی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەكان مسۆگەر بكات.
ئەم بەندەرە دەروازەی سەرەكییە بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركووك و هەرێمی كوردستان، نەوتەكە لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی عێراق-توركیاوە (بۆڕیی كەركووك-جەیهان) دەگاتە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان و رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و دنیا دەكرێت.